دوو برای رفێندرا‌و له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"(داعش)ه‌وه ئازادكران و دوو تووندڕه‌ویش كوژران له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شدا كه له گوندێك له باشوری تكریتی پایته‌ختی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجامدرا شه‌وی یه‌كشه‌ممه (3 حوزه‌یران)، پۆلیسی عێراقی له سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند.
جێگری به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین، موقه‌ده‌م محه‌مه‌د تكریتی، به دیارونای وت: "هێزێكی هاوبه‌ش ئۆپه‌راسیۆنێكی كتوپڕیان ئه‌نجامدا به‌گوێره‌ی زانیاریی هه‌واڵگری پێشوه‌خته ده‌رباره‌ی بوونی تیرۆریستان له گوندی تازه‌ئازادكراوی وادی قه‌رعه، 70 كیلۆمه‌تر له باشوری تكریت."
وتی له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا سێ تووندڕه‌و كوژران و ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌ڵهاتن.
وتیشی: "دوو براش كه گروپه‌كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا رفاندبوونی و له به‌رامبه‌ر ئازادكردنیان داوای پاره‌یان كردبوو، ئازادكران و چه‌ندین چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش له شوێنی تیرۆریسته‌كان ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا."
تكریتی وتی ئۆپه‌راسیۆنێكی تریش ده‌ستیپێكرد بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه هه‌ڵهاتن بۆ ناوچه شاخاوییه‌كانی ده‌وروبه‌ر.