هه‌واڵه‌كانی عێراق

پەنتاگۆن هۆشداریده‌داته‌ ئەسەدی سوریا له‌ هێرشکردنەسەر هێزەکانی سوریای دیموکرات

پەنتاگۆن پێنجشەممە (31 ئایار) بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریای ئاگادارکردەوە لەوەی هێرش ئەنجامنەدات دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە هاوپەیمانێتیەکی عەرەب-کوردە و باکوری رۆژهەڵاتی سوریای لەژێردەستدایە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

بەرپرسی هێزە هاوبەشەکانی ئەمریکا، فەریق کێنێس مێککێنزی، وتی: "هەر لایەنێك گوێ بەسوریا بدات دەبێت تێبگات کە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا یان هاوبەشە هاوپەیمانەکانمان سیاسەتێکی خراپ دەبێت."

لێدوانەکانی مێککێنزی دوای ئەوە هات کە ئەسەد بە تەلەفزیۆنی ئاڕتی روسیای وت دوودڵ نابێت لە بەکارهێنانی هێز لەگرتنەوەی سێ یەکی وڵاتەکەی کەلەژێردەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە.

وتەبێژێكی پەنتاگۆن، دانا وایت، دواتر وتی ئەمریکا نەیویست لەشەڕی نێوخۆی سوریاوه‌ تێوەبگلێت و تەنیا پاراستن پێشکەشی ئەو ناوچانە دەکات کە هێزەکانی سوریای دیموکرات تیایدا شەڕی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەکەن.

هێزەکانی سوریای دیموکرات پشتیوانی ئاسمانییان هەیە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە کە شەڕده‌كات دژی داعش و لەزەمینیشەوە لەلایەن هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا و فەرەنساوە پشتیوانیدەکرێن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500