هێزه‌كانی عێراق چوار چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"(داعش)یان ده‌ستگیركرد له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی پۆلیس و ئاژانسی دژه‌تیرۆر له ناوه‌ندی به‌غدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆ چوارشه‌ممه (30 ئایار) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه، عه‌مید سه‌عد مه‌عه‌ن به دیارونای وت: ”هێزه ئه‌منییه‌كان چوار چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیركرد له خانوویه‌كی كرێدا له ناوه‌ندی به‌غدا كه تیایدا پلانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی تیرۆریستییان له پایته‌خت داده‌ڕشت.“
وتی ئاژانسی دژه‌تیرۆر و پۆلیسی به‌غدا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان ئه‌نجامدا له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانیارییه‌كی هه‌واڵگیری كه ئاگاداری كردنه‌وه له هه‌بوونی چه‌كدارانی داعش، كه ناسنامه‌ی ساخته‌یان به‌كارده‌هێنا.
وتیشی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر چه‌ندین چه‌ك و كه‌لوپه‌لی دیكه‌دا و زانیاریش ده‌رباره‌ی جموجۆڵی گروپه‌كه له‌ناو تهلهفۆنهكانیاندا دۆزرایه‌وه.