ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانی سه‌ربازی كه پاشماوه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌كاته‌ئامانج ئێستا له باكوری خۆرئاوای باقوبه به‌رده‌وامه، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیاله، فه‌ریق مه‌زهه‌ر عه‌زاوی چوارشه‌ممه (30 ئایار) رایگه‌یاند.
عه‌زاوی وتی: "هێزه‌كانی عێراق له به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌دا ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانیان ئه‌نجامدا كه زیاتر له 80 كیلۆمه‌تر ده‌گرێته‌وه بۆ له‌ناوبردنی پاشماوه و شانه‌كانی داعش."
وتیشی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له ناوچه‌كانی نێوان هه‌بهه‌ب خالس، حه‌وزه هاشمیات و حه‌وزه حه‌دید و له باشوریشه‌وه به ئاراسته‌ی زنجیره چیاكانی حه‌مرین ئه‌نجامدرا.
هه‌روه‌ها وتی: "فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانیی عێراق به‌شدارن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا به پێدانی پشتیوانیی ئاسمانی به هێزه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی."
ناوبراو وتی مه‌به‌ستی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دۆزینه‌وه و له‌ناوبردنی چه‌كداره پاشماوه‌كانی داعش و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه له‌و ناوچه‌یه‌دا.