رێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ سێشممه (29 ئایار) هۆشدارییدا كه‌یاسای موڵكوماڵی نوێ له سوریالهگهڵ ستاندارته نێودهڵاتییهكان نایه‌ته‌وه و ده‌بێته‌هۆی "پێچۆڵكردنی به‌زۆر"ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له بارودۆخێكی لاوازدان و ناتوانن خاوه‌ندارێتی موڵكه‌كانیان بسه‌لمێنن، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
بڕیاری ژماره 10 رێده‌دات به حكومه‌تی سوریا موڵكی تاكه‌كه‌سی داگیربكات بۆ به‌كارهێنانیان وه‌ك شوێنی گه‌شه‌پێدان، به پێدانی پشك به خاوه‌نه‌كانیان وه‌ك قه‌ره‌بوو. به‌ڵام خاوه‌نه‌كانیان ته‌نها كاتێك ده‌توانن داوای پشكه‌كانیان بكه‌ن ئه‌گه‌ر بتوانن خاوهندهرێتی موڵكه‌كه بسه‌لمێنن له ماوه‌ی 30 رۆژدا دوای راگه‌یاندنی شوێنه‌كه.
رێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه یاساكه پێشێلی ئه‌و ستانداردانه ده‌كات كه ده‌بوو خاوه‌نی موڵكه‌كان بپارێزن له ده‌ركردنی به‌زۆر هه‌روه‌ك له په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه ئابوری و كۆمه‌ڵاتی و كولتوورییه‌كاندا هاتووه.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند كه یاساكه كاریگه‌ری ده‌خاته‌سه‌ر "مافی خاوه‌ندارێتی به‌بێ گرتنه‌به‌ری پرۆسه‌یه‌كی یاسایی گونجاو یان قه‌ره‌بووكردنه‌وه، كه ده‌بێته‌هۆی پێچۆڵكردنی به‌زۆر و داگیركردنی موڵك بۆ ئه‌و خاوه‌ن موڵكانه‌ی كه دداننهنراوه به مافه‌كانیاندا".
په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه‌كان مهرجدادهنێت كه هه‌ر یاسایه‌كی خاوه‌ندارێتی ده‌بێت به‌ڕاستی راوێژبكات له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا كه یاساكه كاریان تێده‌كات و پێشوه‌خت ئاگاداریانبكاتهوه پێش رۆژی چۆڵكردنه‌كه و هه‌روه‌ها رێوشوێنی یاسایی درووست بگرێته‌به‌ر.
رێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه یاسای ژماره 10 "له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌رجانه‌دا نایه‌ته‌وه".
به‌ڕێوبه‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی رێكخراوه‌كه، لاما فاكیح، وتی: "وڵاتان و به‌خشه‌ران كه پاڵپشتی بونیاندانهوه ده‌كه‌ن له سوریا به‌رپرسیارن به‌رامبه‌ر ره‌چاوكردنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی ئه‌م یاسایه دهیخاتهبهردهم گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌زاران ئاواره‌ی سوری."