یه‌كێتی ئه‌وروپا دووشه‌ممه (28 ئایار) سزاكانی سه‌ر رژێمی سوریای بۆ ماوه‌ی ساڵێكی تر درێژكرده‌وه له‌به‌ر "سته‌مكارییه به‌رده‌وامه‌كانی بۆسه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی"، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
كۆبوونه‌وه‌ی 28 وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له برۆكسل رازیبوون له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر رژێمی سوریا تاكو 1 حوزه‌یران 2019، هه‌روه‌ها لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ش تازه‌كرایه‌وه كه سزای قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتكردنیان له‌سه‌ره و سامانه‌كانیان سڕكراوه.
259 كه‌س و 67 رێكخراو ئێستا له‌ژێر سزای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندان.
ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "به‌هۆی ئه‌و سته‌مكارییه به‌رده‌وامانه‌وه بۆسه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاریدا سزاكانی درێژبكاته‌وه له‌دژی رژێمی سوریا و پشتگیریكه‌رانی، هاوكات له‌گه‌ڵ ستراتیژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سوریا."
سزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ئێستا كاریان پێده‌كرێت پێكدێن له قه‌ده‌غكردنی بازرگانی نه‌وت، سنووردانان له‌سه‌ر چه‌ند بازرگانییه‌كی دیاریكراو، سڕكردنی سامانی بانكی ناوه‌ندی سوری له ئه‌وروپاو یه‌كگرتوو، هه‌روه‌ها سنووردانان بۆ هه‌نارده‌كردنی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه ده‌كرێت بۆ سته‌مكاری به‌كاربهێنرێن.