هه‌واڵه‌كانی عێراق

پاسەوانانی سنووری عێراق بەر بە هەوڵه‌كانی دزەکردن ده‌گرن

هێزەکانی عێراق پێنجشەممە (24 ئایار) شکستیانهێنا بە هەوڵی شەش چەکدار بۆ دزەکردن لە سوریاوە، یەکەی 2ی فەرماندەیی پاسەوانانی سنووری عێراق رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەقید حەمزە جەواد عاملی وتی: "پێکدادان دروستبوو لەگەڵ شەش چەکدار، کە ئاربیجی و چەکی سوکیان بەکارهێنا و یەکێکیان کوژرا و ئەوانیدیکە برینداربوون."

وتی چەکدارەکان ناچارکران بکشێنەوە بۆ ناو سوریا لەڕێی گوندی باغوزی عێراقەوە، کە لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بە قائیمە لە پارێزگای ئەنبار.

عاملی وتیشی هێزە ئەمنیەکان دەستیانگرت بەسەر "چەندین چەك و ئۆتۆمبیلێکی دەبڵ ئەکسلدا کە هی چەکدارەکان بوون، کە تاڕادەیەکی زۆر پێدەچێت ئەندامی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) بووبن".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500