لانیکەم پێنج کەس کوژران کاتێک خۆکوژێك هێرشیکردە سەر کافێیەک له بەغدا کە خەڵکی لێ کۆبووبووەوە دوای ئیفتار، پۆلیس پێنجشەممە (24 ئایار) رایگەیاند.
بەیاننامەیەکی هێزە ئەمنیەکان رایگەیاند: "خۆکوژێك خۆی تەقاندەوە بە پشتێنەی بۆمبڕێژکراو لەکاتێکدا لەلایەن پۆلیسەوە دەوری گیرابوو نزیك بە باخی گشتی له گەڕەکی شوعلە."
سەرچاوەیەکی پۆلیس وتی ژنێك و کچێك و سێ ئەفسەری پۆلیس کوژران و 16 کەسی دیکە برینداربوون.