هێزه‌كانی عێراق دوو حه‌شارگه و شه‌ش تونێلی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان وێران‌كرد له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ین، وه‌زاره‌تی به‌رگری چوارشه‌ممه (23 ئایار) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ڵاحه‌دین ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌ڕان و پشكنینیان ئه‌نجامدا له دوو لاوه.
ناوبراو وتی كه یه‌كه‌م گه‌ڕانوپشكنین له نزیك كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ماخول بوو، كه به‌رده‌وامبوو تا ده‌گاته فه‌تحه و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان به‌درێژایی روباری دیجله به‌ره‌و فه‌تحه ئه‌نجامدرا.
ره‌سول وتی: ”دوو حه‌شارگه و شه‌ش تونێل، كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه به‌كارهێنرابوون، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا وێرانكران.“