هێزه‌كانی عێراق 10 چه‌كداری تۆڕێكی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان كوشت كه له توونێلێكدا له‌ژێر زه‌ویدا خۆیان حه‌شاردابوو له موسڵ، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا نه‌جمه‌دین كه‌ریم جبوری سێشه‌ممه (22 ئایار) رایگه‌یاند.
جبوری وتی: ”هێزه‌كانی سوپا تونێلێكیان له‌ژێر زه‌ویدا دۆزییه‌وه، كه ده‌روازه‌كه‌ی له ماڵێكدا بوو له گه‌ڕه‌كی حوسه‌ینییه له ناوه‌ڕاستی موسڵدا.“
وتیشی: ”ئه‌و هێزانه‌ی چوونه‌ته نێو تونێله‌كه‌وه، كه به درێژایی دوو كیلۆمه‌تر به‌ژێر خانوه‌كانی موسڵدا درێژده‌بێته‌وه، چه‌كداره‌كانیان دۆزییه‌وه و كوشتیانن به نارنجۆك و چه‌كی سووك.“
هه‌روه‌ها وتی هێزه‌كانی عێراق 10 ئه‌ندامی تۆڕێكیان كوشت و ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌كانیانیاندا، كه له‌نێویاندا پشتێنی بۆمبڕێژكراو، ته‌قه‌مه‌نی و چه‌ندین ئامێری په‌یوه‌ندیكردنیش هه‌بوون.