هێزەکانی عێراق دوو ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دەستگیرکرد کە هەوڵیاندەدا دزەبکەنە ناو عێراق لەسەر سنووری سوریا، وەزارەتی بەرگری عێراق پێنجشەممە (17 ئایار) رایگەیاند.
وتەبێژی وەزارەتەکە، فەریق یەحیا رەسوڵ، لە بەیاننامەیەکدا وتی: "بەپشتبەستن بە هەواڵگری ورد یەکە سەربازیەکانی بەڕێوەبەرێتی هەواڵگری لە فیرقەی 15 بۆسەیەکی پلانبۆداڕێژراویان دانا."
وتیشی ئەو دوو کەسە، کە یەکێکیان وەك "پۆلیسی ئایینی" داعش خزمەتیکردووە، دەستگیرکران كاتێك دزەیانکرد لە سنوورهكهوه لە ناوچەی تەل حەمیس.