هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق هێرشێکی داعشیان لەسەر سنووری سوریا بەرپەچدایەوە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی ئەنبار پێنجشەممە (17 ئایار) رایگه‌یاند كه‌ هێزەکانی عێراق بەرپەچی هێرشێكی بەرفراوانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) یان دایه‌وە بۆسه‌ر سەربازگەکانی عێراق لەسەر سنووری سوریا و لانیکەم 11 چەکداری داعشیان کوشت.

فەرماندە لیوا مەحمود فەلاحی بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق بەتەواوی بەرپەچی هێرشەکەیان دایەوە کە لەلایەن 20 بۆ 25 چەکداری داعشه‌وه‌ کرایەسەر سەربازگەکانی سوپای عێراق لەسەر سنووری عێراق و سوریا."

وتی لانیکەم 11 چەکداری داعش کوژران و چەندانی دیکەش برینداربوون و هیچ زیانێك بەر هێزە عێراقیەکان نەکه‌وت.

وتیشی هێزەکانی عێراق دوو ئۆتۆمبیلی دەبڵ ئەکسلیان لەناوبرد و ده‌ستیشیانگرت به‌سه‌ر چەندین چەکی هێرشبەرەکاندا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500