هه‌واڵه‌كانی عێراق

دانیمارك هێزە تایبەتەکانی لە عێراق دەکێشێتەوە

دانیمارك سێشەممە (17 ئایار) رایگەیاند هێزە تایبەتەکانی لە عێراق دەکێشێتەوە، کە لەوێ بەشێك بوو لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕ دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، دوای ئەوەی داعش شکستی هێنا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

وەزیری دەرەوەی دانیمارك، ئەندێرس ساموێڵسن، لە بەیاننامەیەکدا وتی: "ئێستا گەیشتوینەتە شوێنێك کە دەتوانین دەستبکەین بە کشاندنەوەی هێزە تایبەتەکانمان چونکە داعش چیتر کۆنترۆڵی ناوچەیه‌كی فراوان لە عێراق ناکات."

نزیکەی 60 هێزی تایبەت لە 2016 نێردرابوون بۆ عێراق بۆ راوێژکاری و راهێنان به‌ سەربازانی عێراق دوای دەنگدان لەسه‌ری له‌ پەرلەمانی دانیمارك. ئەوان بەشدارییشیان کرد لە ئۆپەراسیۆنەکانی سەر سنوری عێراق و سوریادا و زانیاری هەواڵگری و پاڵپشتیی ئاسمانییان پێشكه‌شكرد.

وەزیری بەرگری دانیمارك، کڵاوس هیۆرت فرێدریکسن، لە بەیاننامەیەکدا وتی: "هاوبەشە عێراقیەکانیان ئێستا دەتوانن لەسەر پێی خۆیان بوەستن."

وتیشی: "داعش تاڕادەیەك لە هەموو ئەو ناوچانەی عێراق دوورخراونەتەوە کە پێشتر ئەو گروپە تیرۆریستیە داگیریكردبوون."

دانیمارك نزیکەی 180 سەربازی لە بنکەی فڕۆکەوانیی عەین ئەسەدی نزیك بەغدا هەیە، کە لەوێ راهێنان بە سەربازانی عێراقی و هێزە ئەمنیەكانی کورد دەکەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500