گفتوگۆكان ده‌رباره‌ی سوریا به رابه‌رایه‌تی روسیا له ئه‌ستانه سێشه‌ممه (15 ئایار) شكستیهێنا له نزیكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه حه‌وت ساڵه‌كه بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتننامه‌یه‌كی سیاسی و دۆزینه‌وه‌ی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی داهاتوو بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانه‌كه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
رژێم سوریا به‌پاڵپشتی روسیا و ئێرانی هاوپه‌یمانانی و توركیای پاڵپشتی ئۆپۆزسیۆن، دانوستانه‌كان له ئه‌ستانه كانونی دووه‌می ساڵی رابردوو ده‌ستیانپێكرد، هاوكات به‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له جنێڤ سهرپهرشتیكران.
گفتوگۆ دوو ڕۆژییه‌كه كه پێكهاتبوو له هه‌ردووك رژێمی سوریا و ئۆپۆزسیۆن، نۆیه‌مین گه‌ڕی دانوستانه‌كانی سوریا بوو له كازاخستان تا ئێستا.
پڕۆژه بڕیارێكی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن هه‌رسێ وڵاته‌كه‌وه سێشه‌ممه رایگه‌یه‌ندرا كه به‌پێی ئه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی باڵای داهاتوو ده‌رباره‌ی سوریا له شاری سۆچی روسیا ده‌بێت له ته‌مووزدا.
به‌ڵام ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئۆپۆزسیۆنه چه‌كداره‌كانی سوریا كه له ئه‌ستانه ئاماده‌بوون، ده‌ستبه‌جێ به‌شداریكردنیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی روسیادا ره‌تكرده‌وه.