هێزه‌كانی عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌یان راگه‌یاند بۆ له‌ناوبردنی هه‌ر پێگه‌یه‌كی پاشماوه‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له باشوری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای سه‌لاحه‌دین، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان سێشه‌ممه (15 ئایار) رایگه‌یاند.
عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ به دیارونای وت ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له ناوچه بیابانییه‌كانی نێوان چیاكانی ماخول و ده‌ریاچه‌ی سینییه له باشوری خۆرهه‌ڵاتی سه‌لاحه‌دین ئه‌نجامده‌درێت.
وتی: ”یه‌كه‌كانی ئۆپه‌راسۆنی تایبه‌ت، به پاڵپشتی فڕۆكه‌كانی عێراق، ئۆپه‌راسیۆنێكیان به‌رپاكرد بۆ گه‌ڕان به‌دوای مۆڵه‌گه و پاشماوه‌كانی داعشدا كه ده‌كرێت له‌و ناوچه بیابانی و شاخاویانه‌ی پارێزگاكه‌دا بن.“
ره‌سوڵ وتیشی: ”ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، كه تونێڵ و حه‌شارگه‌كانی داعشی كردۆته ئامانج، كۆمه‌ڵێك چه‌كی له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تادا دۆزییه‌وه و له‌ناویبردن.“