هێزه‌كانی عێراق سێ چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌ستگیرده‌كه‌ن له به‌غدا له میانه‌ی چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی جیاوازدا كه شه‌وی یه‌كشه‌ممه (13 ئایار) و به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه ئه‌نجامدران، وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه، عه‌مید سه‌عد مه‌عه‌ن، به دیارونای وت: "هێزه‌كانی پۆلیس، سوپا و ئاژانسی دژه‌تیرۆر دوو ئۆپه‌راسیۆنی جیاوازیان له 24 كاتژمێری رابردوودا ئه‌نجامدا له خۆرئاوا و ناوه‌ندی به‌غدا."
وتی سێ پیاوان ده‌ستگیركرد كه داواكراوبوون به‌تاوانی تیرۆریستی و په‌یوه‌ندییان به داعش و تێوه‌گلانیان له كوشتنی هاوڵاتیان و كارمه‌ندی پۆلیسه‌وه.
وتیشی: ”چه‌ندین چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و فیشه‌ك دۆزرانه‌وه له شوێنه‌كه‌یان و ده‌ستیانبه‌سه‌رداگیرا. “