فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق چه‌ند پێگه‌یه‌كی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان تێك‌شكاند له پارێزگای حه‌سه‌كه له خۆرهه‌ڵاتی سوریا، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق دووشه‌ممه (14 ئایار) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ”فڕۆكه جه‌نگییه ئێف-16ه‌كانی عێراق فه‌رمانده‌ییه‌كی پشتگیریی لۆجستیی داشیان له باشوری ده‌شیشه له‌ناو سوریادا بۆردومانكرد و به ته‌واوی تێكیانشكاند.“
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، هێرشه ئاسمانییه‌كان به‌پێی زانیاریی هه‌واڵگیری پشتڕاستكراوه ئه‌نجامدران. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه زانیاریی زیاتر ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه له داهاتوودا راده‌گه‌یه‌نرێت.