سێ ئه‌ندامی باڵای "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌ستگیركران، كه یه‌كێكیان به‌شداربووه له سه‌رپه‌ڕاندنی قوربانیاندا كاتێك رێكخراوه‌كه موسڵی كۆنتڕۆڵكردبوو، پۆلیسی عێراق له پارێزگای نه‌ینه‌وا سێشه‌ممه (8 ئایار) رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی نه‌ینه‌وا، عه‌مید حه‌مه‌د نامیس جبوری، به دیارونای وت: "هێزێكی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تی سێ ئه‌ندامی داعشی ده‌ستگیركرد له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی موسڵ كه له‌وێ له نێو هاوڵاتیانیدا خۆیان حه‌شاردابوو به به‌كارهێنانی ناوی خوازراو."
جبوری وتی له‌نێو ده‌ستگیركراوه‌كاندا "سه‌لام نهفهح، تیرۆریستێكی پله‌باڵا" هه‌یه "كه به‌شداربووه له سه‌رپه‌ڕاندنی قوربانیان و فڕێدانیان له سه‌ر بیناكانه‌وه."
ناوبراوی وتی: "دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان و ده‌ستگیركردنیشی به‌ره‌وپێشوه‌چوونی ئاسایش ده‌رده‌خات له موسڵ."