فڕۆكه‌كانی عێراق هێرشێكی له‌ناكاویان ئه‌نجامدا یه‌كشه‌ممه (6 ئایار) كه فه‌رمانده‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان كرده ئامانج له سوریای خۆرهه‌ڵات، له دووه‌مین هێرشی هاوشێوه‌دا بۆسه‌ر گروپه‌كه له ناوه‌ڕاستی نیسانه‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
نوسینگه‌ی سه‌ره‌كوه‌زیران رایگه‌یاند كه سه‌ره‌كوه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی فهرمانیدهركرد به "هێرشێكی سه‌خت" كه "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فه‌رمانده‌كانی داعشی له باشوری دوشاشیه له سوریا" كرده ئامانج.
وته‌بێژی ناوه‌ندیی میدیای ئه‌منی، عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ، وتی فڕۆكه ئێف-16ه‌كان به‌كارهێنران له هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یاندا و هێرشه له‌ناكاوه‌كه "سه‌ركه‌وتووبوو".
ناوه‌ندی میدیای ئه‌منی دواتر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه كه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك پیشانده‌دات له بینایه‌كدا كه دیاره له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانه‌وه كراوه‌ته ئامانج، له ناوه‌ڕستی شه‌قامێكی پڕ له دارودره‌ختدا.
دوشاشیه ناوچه‌یه‌كی بیابانییه له پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی سوریا كه تیایدا هاوپه‌یمانییه‌كی كورد-عه‌ره‌ب شه‌ڕ له دژی تووندڕه‌وه‌كان ده‌كه‌ن.
راوێژكاری وه‌زیری به‌رگری عێراق، فه‌ریق ئه‌وه‌ل محه‌مه‌د عه‌سكه‌ری وتی: هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، ئێف- 16ه‌كانی هێزی ئاسمانی عێراق چه‌ند هێرشێكیان ئه‌نجامدا دژی چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی داعش، 10 كیلۆمه‌تر دوور له سنووری عێراق له ناو سوریادا.
ناوبراو وتی: "ئه‌م هێرشه له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی داعشدا ئه‌نجامدرا كه سه‌رقاڵی دانانی پلانی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی بوون له عێراق یان سوریا."
وتیشی ئامانجه‌كه "به ته‌واوه‌تی وێرانكرا و هه‌موو به‌رپرسه‌كانیش كوژران،" بێئه‌وه‌ی هیچ ئامارێكی مردن بدات به‌ده‌سته‌وه.
"ئه‌مه دواهه‌مین هێرشی ئاسمانی نیه له سوریا. به‌رده‌وامده‌بێت به‌گوێره‌ی چالاكییه‌كانی داعش."