ئۆتۆمبیلێكی مینڕێژکراو تەقییەوە لەبەردەم نوسینگەیەکی کۆمەکی مرۆییدا لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا پێنجشەممە (3 ئایار) کە بووە هۆی کوژرانی لانیکەم دوو کەس لەنێویاندا کارمەندێکی رێکخراوی لیژنەی رزگاری نێودەوڵەتی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
رێکخراوەکە رایگەیاند كه تەقینەوەکە له نزیك نوسینگەیهوه بوو کە هاوکاری بۆ ئاوارە سوریەکان دابیندەکات لە ناوچەی دەنا لە باکوری رۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلیب.
پاسەوانێکی ئەمنیی رێکخراوەکە، عەبدولقادر سەعید غەفری، لەنێو کوژراوهكاندا بوو. غهفهر، تەمەن 38 ساڵ، خێزانداربوو، خاوهنی چوار منداڵ بوو، خۆیشی ئاوارە بوو لە باکوری شاری حەلەب.
بەڕێوەەری رێکخراوەکە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، مارك شنێڵبایچەر، وتی: "ئەم رووداوە ناخۆشە بیرخەرەوەیەکی روونە سەبارەت بەو مەترسییەی ستافی رێکخراوەکە و كارمهندانی رێکخراوەکانی تر تێیدان له كاركردنیاندا بۆ یارمەتیدانی خەڵکی سوریا."
وتیشی: "كارمهندانی کۆمەك نابێت بەهیچ شێوەیەك بکرێنە ئامانج."