ئاژانسی فرانس پرێس وتی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا هەینی (4 ئایار) چەکە قورسەکانیان رادەستکرد دوای ئەوەی گەیشتنە رێکەوتنێکی نوێ لەگەڵ رژێم لە چەند بەشێكی پارێزگاکانی حومس و حەمادا.
سەرەتای ئەم هەفەتەیە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن گەیشتنە ئاگربەستێك لەگەڵ رژێم و هاوپەیمانەکانی بۆ بەشێك لە ناوچەکانی حومس و حەما، كه بریتیبوون له شارۆچکهكانی تلبیسە و رەستان و حەولە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگهیاند: "دوو رۆژە چەکدارەکان چەکە قورس و مەترسیدارەکانیان رادەستی هێزهكانی روسیا و رژێم دەکەن."
سەرۆکی روانگەکە رامی عەبدولڕەحمان وتی لهنێو چەکە قورسەکاندا تۆپ و دۆشکە ههن.
عەبدولڕەحمان وتی دوای ئەوەی رادەستکردنەکە تەواودەبێت، ئەو چەکدارانەی ئۆپۆزسیۆن کە دەیانەوێت بڕۆن لەگەڵ مەدەنیەکاندا دەگوێزرێنەوە.
دەگوێزرێنەوە بۆ جەرابلوس لە پارێزگای حەلەب و پارێزگای ئیدلیبی هاوسێی.
رێکەوتنەکە گەڕانەوەی دەزگاکانی حکومەتیشی لەخۆگرتووە بۆ سێ شارۆچکەکە و کردنەوەی ئهو رێگا سهرهكییهش كه دیمەشق بە حومس و حەلەبەوە دەبەستێتەوە.