بەرپرسانی ئەمریکا چوارشەممە (2 ئایار) 3,800 كه‌له‌پوری دێرینیان بۆ عێراق گەڕاندەوە کە بە قاچاخبرابوون بۆ ئەمریکا بۆ بازرگانێكی کەلوپەلی هونەری و كاری ده‌ست له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
بەرپرسان رایانگەیاند كه لەناو كه‌له‌پوره‌كاندا تابلۆی بزماری و مۆری لولەیی و مۆری قوڕین هەبوون. زۆربەی تابلۆکان هی شاری دێرینی ئیریساگریگ بوون کە دەگەڕینەوە بۆ 2100-1600 پێش زاین.
به‌سته پڕ له مۆره بزمارییه‌كان لەسەرەتادا لەلایەن هەواڵگرانی گومرگەوە دەستیان بەسەرداگیرا کە نیشانه‌ی ساختەیان لێدرابوو گوایا نمونەی کاشین بۆ فرۆشگای هۆبی لۆبی.
کۆمپانیاکە ساڵی رابردوو رازیبوو کە دەستبەرداری هەزاران پارچە شوێنەواری دێرینی عێراق ببێت و 3 ملیۆن دۆلاریش بدات بۆ کۆتاییهێنان بە سکاڵایەکی یاسایی مەدەنی کە لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە تۆمارکرابوو سەبارەت بە تێوەگلانی لە کڕینی کەلوپەلی بەقاچاخ هاوردەکراو بەهۆی نەزانینیەوە.
دادوەری ئەمریکی، ریچارد دۆنه‌هیو، چوارشەممە وتی بەرپرسانی ئەمریکی "شانازیدەکەن به‌وه‌ی رۆڵیان بینیوە لە لابردنی ئەم پارچه مێژووییانه‌ی عێراق لە بازاڕی رەشی ئه‌و كه‌له‌پورانه‌ی بە نایاسایی به‌ده‌ستهاتوون و گێڕانه‌وه‌یان بۆ خەڵکی عێراق."
باڵوێزی عێراق لە ئەمریکا، فەرید یاسین، وتی ئەو كه‌له‌پورانه "زۆر گرنگن بۆ ئێمە و دەبێت بگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاته‌كه‌یان."
رێوڕه‌سمه‌كه کە لە واشنتۆن بەڕێوەچوو یەکەمین گێڕانەوەی موڵكی کولتووری بوو لەلایەن ئەمریکاوە بۆ عێراق لە 2015وە.