هێزه‌كانی سوریای دیموكرات سێشه‌ممه (1 ئایار) رایانگه‌یاند كه دواهه‌مین قۆناغی شه‌ڕه‌كه‌یان بۆ به‌ده‌رنانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (دعش) له حه‌شارگه‌كانی نێو بیابان له سوریای خۆرهه‌ڵات به‌رپاده‌كه‌ن، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
به‌پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه كورد-عه‌ره‌به تووندڕه‌وه‌كانیان له چه‌ند به‌شێكی زۆری وڵاته‌كه كردۆته‌ده‌ره‌وه.
به‌ڵام چه‌كدارانی داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سوریا كه‌مێك خۆیان رێكخستۆته‌وه، له نێویاندا خۆرئاوای پارێزگای دیره‌زوور له نزیك سنووری عێراق.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له دیره‌زوور سێشه‌ممه رایگه‌یاند كه هه‌وڵه‌كانیان چڕترده‌كه‌نه‌وه بۆ كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی داعش له‌و ناوچانه‌ی كه ماون.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "هێزه‌كانمان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیانكردووه به دواهه‌مین قۆناغی" ئۆپه‌راسیۆنێك دژی داعش.
ده‌یان گوند له سوریای خۆرهه‌ڵات له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی داعشدان، له خۆرهه‌ڵاتی ناوچه‌كانی سه‌ر روباری فوراته‌وه كه به‌نێو دێره‌زووردا درێژده‌بێته‌وه تا سنوری عێراق، له باشوری پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ریش.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی له پاڵاوگه‌ی نه‌وتی ته‌نه‌كی خۆرئاوای رووباری فورات رایگه‌یاند: "هێزه‌كانمان ئه‌م ناوچانه ئازادده‌كه‌ن و سنووری عێراقیش جارێكی دیكه و بۆ هه‌میشه ئه‌مینده‌كه‌ن."
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی دێره‌زوور، ئه‌حمه‌د ئه‌بو خه‌وله، به ئاژانسی فرانس پرێسی وت كه "ژوورێكی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش له‌گه‌ل هێزه‌كانی عێراق" بوونی هه‌بوو.
ناوبراو وتی هاوپه‌یمانان، كه هێزه‌كانی فه‌ره‌نساشیان له‌نێودایه، ژماره‌یان زیاتربووه و پشتگیری زیاتری هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌كه‌ن له "دواهه‌مین قۆناغی" ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یاندا.
وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، جیم ماتیس، هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند كه هێزه تایبه‌ته‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی فه‌ره‌نسا مانگی رابردوو گه‌یشتنه سوریا بۆ پاڵپشتیكردنی هه‌وڵه‌كانی دژ به داعش.