هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئۆپه‌راسۆنێكیان ده‌ستپێكرد بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"(داعش) له باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌منی سێشه‌ممه (1 ئایاد) رایگه‌یاند.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه به‌گوێره‌ی زانیاریی پێشوه‌خته‌ی باوه‌ڕپێكراو ده‌رباره‌ی بوونی پاشماوه‌ی داعش له گونده‌كانی نزیك حه‌ویجه، سوپا و پۆلیسی فیدراڵی ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێی هاوبه‌شیان ده‌ستپێكرد له‌و ناوچه‌یه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه حه‌شارگه‌كانی داعش له گونده‌كانی ئوزیبه و شه‌ریفی سه‌ربه حه‌ویجه ده‌كاته‌ئامانج."