هه‌واڵه‌كانی عێراق

رژێمی سوریا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ پێكدادانێكی ناوازه‌دا له‌ دێره‌زوور

شه‌ڕوپێكدادانێكی ناوازه‌ له‌ نێوان هێزه‌كانی رژێمی سوریا و هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا روویدا یه‌كشه‌ممه‌ (29 نیسان)، كه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی كوشتنی 15 چه‌كدار، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.

روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند كه‌ نۆ چه‌كداری پاڵپشتی رژێم و شه‌ش چه‌كداریش له‌ هاوپه‌یمانێتییه‌ عه‌ره‌ب-كورده‌كه‌ كوژران له‌ شه‌ڕوپێكدادانه‌كاندا.

میدیای زمانحاڵی ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاند كه‌ رژێم چوار گوندی له‌ پارێزگاكه‌ كۆنترۆڵكرد، له‌و شوێنانه‌ی كه‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات شه‌ڕیان له‌ دژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌كرد.

روانگه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ پاش ئه‌وه‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌ستیانگرته‌وه‌ به‌سه‌ر سێ له‌ چوار گونده‌ كۆنترۆڵكراوه‌كاندا.

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و رژێمی سوریا چه‌ندین هێرشی تر دژی داعش ئه‌نجامده‌ده‌ن له‌ دێره‌زوور، به‌ڵام هه‌ردوولا خۆیان له‌وه‌ به‌دوورگرتووه‌ شه‌ڕ دژی یه‌كتری بكه‌ن.

وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، مسته‌فا بالی رایگه‌یاند كه‌ رووداوی "شه‌ڕه‌ ته‌قه‌" له‌ نێوان هه‌ردوولادا روویدا.

هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "سوپای رژێمی سوریا شانبه‌شانی گروپه‌ چه‌كداره‌ پاڵپشته‌كانی ده‌ستیكرد به‌ هێرش بۆسه‌ر هێزه‌كانمان له‌ گوندی دێره‌زوور به‌درێژایی روباری فورات."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500