هه‌واڵه‌كانی عێراق

7 ئەندامی داعش دەستگیرکران لە رۆژهەڵاتی موسڵ

هێزەکانی عێراق حەوت ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دەستگیرکرد لە رۆژهەڵاتی موسڵ، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا پێنجشەممە (26 نیسان) رایگەیاند.

فەرماندە نەجمەدین کەریم جبوری وتی: "هێزێکی تایبەتی ئۆپەراسیۆنەکان چەند هه‌ڵمه‌ت و گەڕانێکیان لە رۆژهەڵاتی موسڵ ئەنجامدا و حەوت ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد کە لەنێو دانیشتوانه‌كه‌دا خۆیان حەشاردابوو، نازناو و ناسنامەی ساختەیان پێبوو."

جبوری بە دیارونای وت: "دەستبەسەرەکان کە لە گەڕەکی میساق و جەماسە دەستگیرکران یەکێکیان تێدایە کە لە کوشتنی مەدەنیان تێوەگلابوو کاتێك داعش شارەکەی داگیرکرد."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500