لێكۆڵه‌ران له چاودێری جیهانی چه‌كی كیمیایی چوارشه‌ممه (25 نیسان) سه‌ردانی دووه‌م شوێنیان كرد له شارۆچكه‌ی دومای سوریا له‌كاتێكدا لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن له‌هێرشێكی گازی ژه‌هراوی گومانلێكراوله سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ تیمی دۆزینه‌وه‌ی راستییه‌كان سه‌ردانێكیان بۆ دووه‌م شوێن له دوما ئه‌نجامدا. تیمه‌كه چه‌ند سامپڵێكیشی له شوێنه‌كه كۆكرده‌وه."