نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به مه‌به‌ست ته‌نها هاوكارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌به‌خشێت له ره‌ققه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی پێشووی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌دووربگرێت له په‌یوه‌ستبوون به‌و شاره زۆر مه‌ترسیداره‌ی سوریاوه، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (24 نیسان) رایگه‌یاند.
به‌رپرسێكی پرۆگرامی جیهانی خۆراك رایگه‌یاند كه ئاژانسه‌كه نه‌یوست "به‌رنامه چڕه‌كان"ی ده‌ستپێبكات چونكه له‌وانه‌یه ئه‌مه وا ده‌ریبخات كه ره‌ققه شارێكی ئه‌مینه.
جاكۆب كێرن وتی: "ئه‌وێ ئه‌مین نییه. له‌ڕاستیدا نابێت هیچ كه‌سێك له‌وێ بژی."
سه‌رنجه‌كانی دوای ئه‌وه هاتن كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه یه‌كه‌مین چالاكیی مرۆیی خۆی له ره‌قه ئه‌نجامدا له‌وكاته‌وه‌ی له‌ده‌ست داعش رزگاركرا له تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا.
كێرن، كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا سه‌ردانی ره‌ققه‌ی كرد، وتی شاره‌كه هێشتا پڕه له مین و رۆژانه دوو كه‌س ده‌كوژرێن به‌هۆی رۆیشتن به‌سه‌ر مین و ئامێری دیكه‌ی نه‌ته‌قاوه‌دا.
پرۆگرامی جیهانی خۆراك ئێستا هاوكاریی خواردن ده‌گه‌یه‌نێته 50,000 كه‌س كه له ره‌ققه له‌ڕێی هاوكاره ناخۆییه‌كانه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی، به‌ڵام كێرن وتی رێكخراوه‌كه له ئێستادا كارمه‌نده‌كانی نانێرێته نێو شاره‌كه.