یه‌كێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سێشه‌ممه (24 نیسان) ده‌ستیانكرد به هه‌ڵمه‌تێكی دوو-رۆژی بۆ به‌ده‌ستهێنانی هاوكاری بۆ سوریا و بوژاندنه‌وه‌ی پرۆسه لاوازه‌كه‌ی جنێف له كاتێكدا ناكۆكییه‌كه پێده‌نێته هه‌شته‌مین ساڵییه‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ئه‌و وڵاتانه‌ی هاوكاری ده‌به‌خشن و رێكخراوه مرۆییه‌كان و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له برۆكسل كۆده‌بنه‌وه بۆ حه‌وته‌مین كۆنفرانسی ساڵانه له‌سه‌ر داهاتووی سوریا.
به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هیوادارن زیاتر له 6 ملیار دۆلار كۆبكه‌نه‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ساڵی رابردوو كۆكرابووه‌وه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریده‌دا كه داواكاریی پاره‌كه‌ی بۆ كاری مرۆیی له سوریا ئه‌مساڵ كه‌متر له چاره‌كێك كۆكراوه‌ته‌وه، 800 ملیۆن دۆلار كه‌متر وه‌رگیراوه له‌و 3.5 ملیار دۆلاره‌ی پێوسته.
مارك لاوكۆك، سه‌رۆكی ئاژانسی مرۆیی ئۆچای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ده‌ستپێكی كۆنفرانسه‌كه‌دا وتی: "به‌م سه‌رچاوانه‌ی كه پێشبینێده‌كرێت ئه‌مساڵی پێ به‌ڕێبكه‌ین، ته‌نانه‌ت ناتوانین هه‌موو پێداویستییه به‌په‌له‌كه‌نی پێ راییبكه‌ین."
"هێزه‌كانمان ئێستا ئه‌و 5.6 ملیۆن كه‌سه دڵنیاده‌كه‌نه‌وه كه ئێمه پێمانوایه له بارودۆخێكی خراپدان له نێو سوریادا كه ته‌ركیزیان له‌سه‌ر ده‌كرێت."
لاوكۆك وتی كه "چڕی قه‌یرانه مرۆییه‌كه جارێكی دیكه له 2018دا به‌رزبووه‌ته‌وه"، له ده‌ستپێكی ساڵه‌كه‌وه زیاتر له 700,000 كه‌س ئاواره‌بوون.
له‌گه‌ڵ بابه‌تی كاروانی هاوكارییه مرۆییه‌كان، سه‌رۆكی دیپلۆماسیی یه‌كێتی ئه‌وروپا فێدێریكا مۆگێرینی له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سوریا، ستافان دی میستو‌را سێشه‌ممه گفتوگۆده‌كه‌ن، وه‌ك به‌شێك له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی گفتوگۆكانی ئاشتی.
مۆگێرینی هه‌فته‌ی رابردوو وتی: "تاكه رێیه‌ك كه واده‌كات تێوه‌گلانی قه‌یرانی سوریا له شه‌ڕێكی گه‌وره‌تر به‌دووربگرێت ئه‌وه‌یه كه گوشار بخرێته‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان به رژێمی سوریاشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه جنێف بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆی به‌سوود."