چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوری و هاوڵاتیان له ناوچه‌یه‌كی نزیك دیمه‌شق یه‌كشه‌ممه (22 نیسان) به پاس گوازرانه‌وه به‌ره‌و باكوری خۆرئاوای سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ئه‌م جێگۆڕكێیه له‌ئه‌نجامی كشانه‌وه‌ی دانوستان له‌سه‌ركراوی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن بوو له قه‌له‌مونی خۆرهه‌ڵات، 60 كیلۆمه‌تر دوور له باكوری خۆرئاوای پایته‌ختی سوریا.
به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنه‌كه، چه‌ندین هه‌زار چه‌كداری ئۆپۆزسیۆن و كه‌سوكاریان رێره‌وه‌ی سه‌لامه‌تیان پێده‌به‌خشرێت له قه‌له‌مونی خۆرئاواوه بۆ ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له باكور. ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان به پاس گوازراونه‌ته‌وه بۆ دوورتریش، بۆ ناوچه‌ی عه‌فرین.
ئه‌بو مه‌حمود، چه‌كدارێكی ئۆپۆزسیۆنی به‌رپرس له ئه‌منیه‌تی كاروانه‌كه، وتی: "1,148 كه‌س له كاروانه‌كه‌دا هه‌ن، كه له ناوچه‌ی قه‌له‌مونی خۆرئاواوه ده‌ڕۆن بۆ كه‌پمی جه‌نداریس" له ناوچه‌ی عه‌فرین.
روانگه‌ی سوری بۆ چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه چه‌ند به‌شێكی كاروانه‌كه گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌ی عه‌فرین.