هه‌واڵه‌كانی عێراق

پەنتاگۆن: رژێمی سوریا هێشتا تواناییه‌كی کیمیایی "سنوورداری" هەیە

رژێمی سوریا توانای ماوە هێرشی کیمیایی ئەنجامبدات هەرچەندە بە ئاستێکی سنووردار، پەنتاگۆن پێنجشەممە (19 نیسان) رایگەیاند.

بەرێوەبەری ستافی هاوبەشی سوپای ئەمریکا، وتی رژێم توانای "پاشماوەی" کیمیایی ماوە لە چەند ناوچەیەك لەسەرانسەری وڵاتدا و "توانای دەبێت هێرشی سنووردار ئەنجامبدات لە داهاتوودا."

وتی: "لەگەڵ ئەوەشدا كاتێك بیر لە داینەمۆی ئەنجامدانی هێرش بكه‌نه‌وه‌، دەبێت ئاوڕێك بده‌نه‌وه‌ و نیگه‌رانبن له‌وه‌ی ئێمە چاودێرییان دەکەین و ئێمە دەتوانین هێرشی ئاسمانییان بکەینەسەر دووبارە ئەگەر پێویستبێت."

وتەبێژی پەنتاگۆن، دانا واییت، وتی هیچ ئاماژەیەك نیە رژێمی سوریا ئامادەکاری بکات بۆ ئەنجامدانی هێرشی چەکی کیمیایی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

وتیشی: "ئەسەد دەبێت بزانێت جیهان بەکارهێنانی چەکی کیمیایی په‌سه‌ندناکات بەهەر بیانویەك بێت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500