هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشێکی لەناکاوی داعش 25 سەربازی رژێم دەکوژێت لە رۆژهەڵاتی سوریا

رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هێرشێکی لەناکاوی ئەنجامدا لەنزیك شارۆچکەیەك لە رۆژهەڵاتی سوریا کە پێشتر شەش ئەندامیان لەوێ کوژرابوون و لانیکەم 25 کەسیان لە هێزەکانی رژێم کوشت، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (19 نیسان) رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگەیاند لانیکەم 13 توندڕەویش لەهێرشەکەدا کوژراون کە داعش لەنزك مەیادین دوانیوەڕۆی چوارشەممە ئەنجامیدا.

مەیادین دەکەوێتە رۆژهەڵاتی پارێزگای دێرە زوور لە بەری رۆژئاوای روباری فورات و بە بیابانی گەورەی بادیە دەورەدراوە لە رۆژئاوا و باشوریەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوەیەکی سەربازی پێنجشەممە ئەنجامدانی هەر هێرشێکی بۆسەر پێگەکانی سوپای سوریا رەتکردەوە لەسەرانسەری بەری رۆژئاوای فوراتدا.

سەرچاوەکە وتی بەڵام بۆردومانی پچڕپچڕ بۆ سەر پێگەکانی سوپا لە بەری رۆژهەڵاتی روبارەکە بووە هۆی وەڵامدانەوە بەچەکی قورس.

هێزەکانی سوریای دیموکرات کە هاوپەیمانێتییەکی جەنگاوەرانی کورد و عەرەبە زۆربەی ناوچەی رۆژهەڵاتی فوراتیان لەژێردەستدایە کە چەند گوندێکی کەم هێشتا لەژێردەستی داعشدان.

سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، بەرەبەیانی پێنجشەممە وتی "هەوڵەکانی داعش بە ئاراستەی شارۆچکەی مەیادین بەردەوامە" لە بیابانی بادییەوە.

وتیشی ئەوە "گەورەترین هێرشی داعش بوو لەوکاتەوەی لە شارۆچکەکە وەدەرنراون" لەلایەن هێزەکانی رژێم و هاوپەیمانەکانییه‌وه‌ لە تشرینی یەکەمی 2017.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500