تیمێكی ئه‌منی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سێشه‌ممه (17 نیسان) ته‌قه‌یان لێكرا له كاتێكدا كاری سووسه‌كردن چووبوونه ناو شاری دومای سوریاوه، پێش تیمی لێكۆڵه‌ران كه لێكۆڵینه‌وه له هێرشێكی گوماناویی كیمیایی ده‌كه‌ن، به‌رپرسێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چوارشه‌ممه رایگه‌یاند.
به‌رپرسه‌كه به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند: "دوێنێ ته‌قه‌كرا له تیمی ئه‌منی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كاتێكدا سه‌رقاڵی سووسه‌كردن بوون له دوما. ئه‌وان بریندارنه‌بوون و گه‌ڕانه‌وه بۆ دیمه‌شق."
پاسه‌وانانی لیكۆڵه‌ره‌كانی سه‌ر به رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی چاوه‌ڕێی هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وزبوون له‌لایه‌ن تیمی ئه‌منییه‌وه پێش ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان له دوما به هۆی هێرشه گوماناوییه كیماییه‌كه‌ی 7 نیسان.
لێكۆڵه‌ره‌كان شه‌ممه گه‌یشتنه دیمه‌شق، كاتێك به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێرشی موشه‌كییه‌كان كرده سه‌ر چه‌ند ئامانجێك كه په‌یوه‌ستبوون به پڕۆگرامی چه‌كی كیمیایی سوریاوه.
به‌رپرسه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند تیمه ئه‌منییه‌كه له ئێستادا له دیمه‌شق ده‌مێننه‌وه له‌گه‌ڵ لێكۆڵه‌رانی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی.
باڵیۆزی سوریا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شار جه‌عفه‌ری سێشه‌ممه به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی وتووه كه لێكۆڵه‌رانی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆیان ده‌ستپێده‌كه‌ن هه‌ر كاتێك له‌لایه‌ن تیمی ئه‌منی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه گڵۆپی سه‌وزیان بۆ هه‌ڵكرا.
جه‌عفه‌ری وتی: "ئه‌گه‌ر تیمی ئه‌منی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاریاندا كه بارودۆخه‌كه پارێزراو و سه‌لامه‌ته له دوما، سبه‌ی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌كه كاره‌كانی خۆیان ده‌ستپێده‌كه‌ن له دوما."