هێزه‌كانی رژێمی سوریا دواهه‌مین مۆڵگه‌كانی دیمه‌شق بۆردومانكرد كه له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه كۆنتڕۆڵكراوه،له‌كاتێكدا خۆیان ئاماده‌ده‌كه‌ن بۆ هێرشێكی شیمانه‌كراو، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشه‌ممه (18 نیسان) رایگه‌یاند.
پاش كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، رژێم چاوی له‌سه‌ر ناوچه‌كانی تره كه تا ئێستاش له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدان.
له ناویاندا ناوچه‌كانی باشووری دیمه‌شق كه هێشتا له ژێرده‌سه‌ڵاتی داعشدان، هه‌روه‌ها چه‌ند به‌شێكی كه‌مپی ئاواره فه‌له‌ستینییه‌كانی یه‌رمووكیش.
روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند: "هێزه‌كانی رژێم چه‌ند بنكه‌یه‌كی داعشیان بۆردومانكرد له كه‌مپی یه‌رمووك و حه‌جه‌ر ئه‌سوه‌د."
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه شه‌وی پێشتر هه‌ردوولا بۆردومانی یه‌كتریان كرد، ئه‌مه‌ش بوور هۆی مردنی پێنج كه‌س، كه زۆربه‌یان سه‌ربازی رژێم بوون.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولره‌حمان، وتی: "رژێم فشاره‌كانی بۆ سه‌ر داعش چڕكردۆته‌وه به‌ر له هێرشێكی گه‌وره كه پشتی داعش ده‌شكێنێت و ناچاری ده‌كات ناوچه‌كه به‌جێبهێڵێت."
داعش هێشتا له یه‌رمووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له حه‌جه‌ر ئه‌سوه‌د و ته‌ده‌موون و قه‌ده‌م ئاماده‌یی هه‌یه.