هێرشی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو كاندیدێكی هه‌ڵبژاردنی كرده‌ئامانج له شاری كه‌ركوكی عێراق یه‌كشه‌ممه (15 نیسان)، ئه‌مه‌ش بووه هۆی كوشتنی یه‌ك كه‌س و برینداركردنی 11 كه‌س، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ته‌قینه‌وه‌كه له‌كاتێكدا ڕوویدا كه عێراق له خۆئاماده‌كردندایه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له 12ی ئایار.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی وتی: "مه‌ده‌نییه‌ك كوژرا و 11 كه‌سیش برینداربوون، كه له نێویاندا سێ پاسه‌وان له كاروانه‌كه‌ی عه‌مار هه‌دایا كههیهدا، كه كاندیدێكی به‌ره‌ی توركمانییه له كه‌ركوك."
هیچ لایه‌نێك ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی له ئهستۆنهگرت.