هێزه لایه‌نگره‌كانی رژێم له سوریا ته‌قه‌یانكرد له پاسێك كه چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن و هاوڵاتیانی غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی هه‌ڵگرتبوو، ئه‌مه‌ش بووه هۆی كوشتنی كوڕێكی 14 ساڵ، ئاژانسی فرانس پرێس (15 نیسان) رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند كه چه‌ندین سه‌رنشینی دیكه برینداربوون له هێرشه‌كه‌ی شه‌ممه‌دا بۆسه‌ر كاروانه‌كه كه دومایان به‌جێهێشتووه به‌پێی رێكه‌وتنێكی چۆڵكردنی پاڵپشتیكراو له‌لایه‌ن روسیاوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رنشینانه‌ی له‌گه‌ڵ كاروانه بوون، به‌هۆی ته‌قه‌وه كه‌سێك كورژا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، هه‌موویان سه‌ر به یه‌ك خێزان بوون، دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتنه پارێزگای حه‌له‌بی باكور.
شه‌ممه، رژێمی سوریا رایگه‌یاند كه ته‌واوی غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی كۆنترۆڵكردۆته‌وه دوای ئه‌وه‌ی دواهه‌مین چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن دومایان به‌جێهێشت.
سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان دوای شه‌ڕێكی ئاسمانی و زه‌مینی چڕ هات كه بووه هۆی كوشتنی زیاتر له 1,700 مه‌ده‌نی و گواستنه‌وه‌ی هه‌زارانی دیكه‌ش به پاس بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كانی پێشووی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن.
ئه‌و كاروانانه به ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی رژێمدا گوزه‌ریانكردووه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ناوچه‌كانی باكوری ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن و ده‌وترێت له‌وه‌پێشیش چه‌ندین جار به‌ردیان تێگیراوه یان ته‌نانه‌ت ته‌قه‌شكراوه به ئاراسته‌ی پاسه‌كان.