لانیکەم 25 کەس کوژران و 18 کەسیش برینداربوون لە هێرشێ كی بۆمبدا پێنجشەممە بۆسەر پرسەیهك بۆ شەڕکەرانی عێراقی کەلەلایەن توندڕەوانەوە کوژران لە پارێزگای سەڵاحەدین، ئاژانسی فرانس پرێس هەینی (13 نیسان) رایگەیاند.
سەرۆکی گوندی سیدرە، سەڵاحەدین شەعلان، وتی: "دوو بۆمب تەقێندرانەوە لهكاتێكدا خهڵكهكه تهرمهكهیان دهبرده ناو گۆڕستانهكه" لە سیدرە.
ئەو گوندە سونییە دەکەوێتە باشوری شەرگات کە یەکێك لە دوایین قەڵاكانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بوو لە باکوری وڵاتەکەدا کەلەلایەن هێزەکانی عێراقەوە گیرایەوە.
ئەفسەرێکی پۆلیس کە پێداچوونەوەی بە ژمارەی پێشووی کوژراواندا کرد، هەینی بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت بەو مەرجەی ناوی بڵاونەکرێتەوە کە "سەرجەمی 25 کەس کوژران و 18 کەسیش برینداربوون کە چواریان هێشتا لە بارودۆخێکی ناجێگیردان."
سەرچاوە پزیشکیەکان ژمارە نوێکان پشتڕاستدەکەنەوە.
ئەمە کوشندەترین هێرش بوو لە عێراق لەوەتەی دوو هێرشە خۆکوژیەکەی 16 کانونی دووەم لە بەغدا روویاندا کە 31 کەسیان کوشت.
هێرشەکەی پێنجشەممە لەکاتی ناشتنی پێنج ئەندامی میلیشیاكانی عێراقدا روویدا کە شەوی چوارشەممە لەهەمان گوند کوژران.
نوسینگەی پارێزگاری سەڵاحەدین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند كه پارێزگاری سەڵاحەدین، ئەحمەد جبوری، هەینی دوو رۆژ ماتەمینیی لەسەرانسەری پارێزگاکەدا رایگەیاند بۆ قوربانیانی هێرشە تیرۆرستیەکە.