هه‌واڵه‌كانی عێراق

ماتیس: بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سوریا 'بەسادەیی ناكرێت ببه‌خشرێت'

وەزیری بەرگری ئەمریکا، جێیمس ماتیس، پێنجشەممە (12 نیسان) وتی بەکارهێنانی چەکی کیمایی لە سوریا "بەسادەیی ناكرێت ببه‌خشرێت"، دوای هێرشێك كه‌ گومان ده‌كرێت به‌ گازی ژەهراوی كرابێت لە دوما لە کۆتایی هەفتەدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، فەرەنسا و بەریتانیا، لەئێستادا پلانەکان بەرەو کۆتایی دەبەن بۆ هێرشێکی ئاسمانی پێشبینیکراو دژی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا دوای دەنگۆی هێرشێکی کیمیایی كە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە 40 کەس.

ماتیس بە لیژنەی کاروباری سەربازیی ئەنجومەنی نوێنەرانی وت: "هەندێك شت بەسادەیی ناكرێت ببه‌خشرێت و بێبه‌هانه‌یه‌ و نه‌ك هه‌ر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌سوودی رێكه‌وتننامه‌ی لەناوبردنی چەکی کیمیایی ناكه‌وێته‌وه‌، بەڵکو دژی خودی شارستانیه‌تیشە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500