هه‌واڵه‌كانی عێراق

شانەیەکی 11 ئەندامیی داعش هەڵوەشێنرایەوە لە موسڵ

هێزە هاوبەشەکانی عێراق شانەیەکی تێرۆریستیی 11 ئەندامیی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان لە موسڵ هەڵوەشاندەوە، وەزارەتی ناوخۆ پێنجشەممە (12 نیسان) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتەکە، عەمید سەعد مەعەن، بە دیارونای وت: "بە پشتبەستن بە هەواڵگری و لەرێگەی چاودێریی بەردەوامەوە هێزە ئەمنیە هاوبەشەکانی پۆلیسی نێوخۆی موسڵ و یەکەی بەرپەرچدانەوەی خێرا دزه‌یانكرده‌ نێو شانەیەکی تیرۆریستییه‌وه‌ لە موسڵ و هەڵیانوەشاندەوە."

وتیشی: "شانەکە بەرپرسیاربوو لە پێدانی زانیاری و پشتیوانی ماددی به‌ چەتە تاوانکارەکان."

هەروەها وتی: "ئەندامەکانی کاریان بۆ ناوەندەکانی بەناو ناوه‌ند و نوسینگەكان [دیوان]ی داعش ده‌كرد پێش ئازادکردنی [موسڵ] و داواکراوبوون به‌گوێره‌ی مادەی 4 یاسای دژەتیرۆر."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500