هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 2 خۆکوژ دەکوژن لە بەغدا

هێزە ئەمنیەکانی عێراق دوو ئەندامی تیرۆرستیان کوشت کە پلانی هێرشکردنەسەر ئەو سەردانکەرانەیان داڕشتبوو کە بەشداریدەکەن لە ساڵیادی ئیمام كازمدا لە بەغدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا چوارشەممە (11 نیسان) رایگەیاند.

فەرماندە فەریق جەلیل روبەیعی لە راگەیەندراوێکدا وتی: "یەکەی هەواڵگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بۆسەیەکی لە ماڵێکدا دانا لە ناوچەی خەزرا لە تارمیەی باکوری بەغدا."

وتیشی کاتێك دوو خۆکوژ کە پشتێنی بۆمڕێژکراویان لەبەردابوو گەیشتنە ماڵەکە هێزە ئەمنیەکان "تەقەیان لێکردن و دەستبەجێ کوشتنیانن."

روبەیعی وتی: "ئەوان پلانیان هەبوو سەردانکەرە ئایینیەکان بکەنە ئامانج لە بەغدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500