سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، پێنجشەممە (12 نیسان) وتی "بەڵگە"ی هەیە کە بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سوریا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە و کاردانەوەی خۆی رادەگەیەنێت "لەکاتی گونجاودا"، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
ماکرۆن لەکاتی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی TF1ی فەرەنسی وتی: "ئێمە بەڵگەمان هەیە کە چەکی کیمیایی، لانیکەم کلۆرین، بەکارهاتووە هەفتەی رابردوو، ههروهها ئهوهی كه لەلایەن رژێمی بەشار ئەسەدهوه بەکارهاتووە."
ماکرۆن وتیشی كه رۆژانە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و "ئێمە لەکاتی گونجاودا بڕیاردەدەین دوای ئهوهی دهزانین کە بەسودترین و کاریگەرترین دهبێت."
سەرکردەكەی فەرەنسا، کە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سوریا کردە "هێڵی سور"، وتی یەکێك لە ئامانجەکانی لە سوریا "لابردنی توانای هێرشی کیمیایی رژێمە".
بەڵام ئەوەشی دووبارەکردەوە کە نایهوێت دۆخهكه بهرهو "بارگرژیی زیاتر" بچێت.
"فەرەنسا بەهیچ شێوەیەك رێنادات بە زیاتربوونی بارگرژی یان هەرشتێك کە زیان بە سەقامگیری ناوچهكه بگەیەنێت، بەڵام ئێمە ناتوانین رێبدهین بەو رژێمانهی وادهزانن دەتوانن بە پارێزبەندییەوە یاسا نێودەوڵەتیەکان پێشێلبكهن بەخراپترین شێوە کە له توانایاندا بێت."