رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی چوارشه‌ممه (11 نیسان) داوایكرد "ده‌ستبه‌جێ" ده‌ستیبگاته قوربانیانی ئه‌و هێرشه‌ی گومانده‌كرێت به كیمیایی كرابێت له سوریا، كه نیشانه‌كانی به‌ركه‌وتنی گازی ژه‌هراوییان تیاده‌ركه‌وتووه.
به‌ڕێوبه‌ری كاردانه‌وه‌ی خێرا له‌م رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پیته‌ر سه‌لامه وتی: "پێویسته هه‌مووان تووڕه‌بین ده‌رباره‌ی ئه‌و راپۆرت و وێنه تۆقێنه‌رانه له دوماوه" كه هێرشه‌كه‌ی شه‌ممه‌ی لێ ئه‌نجامدرا.
وتیشی: "رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی داواده‌كات ده‌ستبه‌جێ و بێ رێگری ده‌ستیبگاته ئه‌و ناوچانه بۆ چاودێریكردنی ئه‌وانه‌ی به‌ركه‌وتوون، بۆ خه‌مڵاندنی كاریگه‌رییه ته‌ندروستییه‌كانی، هه‌روه‌ها بۆ گه‌یاندنی كاردانه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی گشتیی ته‌واوه‌تی."
به پشتبه‌ستن به‌و زانیارییانه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن رێكخراوه ته‌ندروستییه ناوخۆییه‌كانه‌وه بڵاوكرانه‌وه، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند: "نزیكه‌ی 500 نه‌خۆش كه پشكنینی ته‌ندروستییان بۆ كراوه له ناوه‌نده پزیشكیه‌كان، چه‌ند نیشانه‌یه‌كیان لێ ده‌ركه‌وتووه كه په‌یوه‌ندیدارن به به‌ركه‌وتن به گازی ژه‌هراوی."
به‌یاننامه‌كه راشیگه‌یاند: "چه‌ند نیشانه‌یه‌كی رووشانی سه‌ختی لینجیی هه‌ناوی، قورسی هه‌ناسه‌دان و تێكچوونی سیستمی ده‌روونی له‌وانه‌دا هه‌بوو كه به‌ركه‌وتوون."
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له چه‌ند ساڵی رابردوودا ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ناردووه بۆ نۆرینگه‌كان كه توانای چاره‌سه‌ركردنی چه‌ند جۆرێك له گازی كیمیاییان هه‌یه، له‌ڕێی چه‌ند كاروانێكی مرۆییه‌وه له‌سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌دا.