هێزه‌كانی عێراق سێشه‌ممه (10 نیسان) ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازییان ده‌ستپێكرد له خۆرئاوای دیاله بۆ تێشكاندنی شانه نوستووه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له سێ ناوچه‌ی پارێزگاكه، پۆلیسی دیاله رایگه‌یاند.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی دیاله له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، كه له‌لایه‌ن هێزه هاوبه‌شه‌كانه‌وه له ناوچه‌كانی نێوان ناحیه‌ی خانه‌قین و سه‌عدیه و جه‌له‌ولا ئه‌نجامده‌درێن، پێكدێن له گه‌ڕانوپشكنین له گونده‌كانی نه‌دا و عه‌بدوڵا حاته‌م و سه‌ید مسته‌فا، له خۆرئاوای دیاله."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئامانجی تێكشكاندنی شانه نوستووه‌كانی داعشه و رێگریكردنه لێیان له دۆزینه‌وه‌ی ئارامگه‌یه‌ك له‌و ناوچه‌نه.