دادگای تاوانی نه‌ینه‌وا دووشه‌ممه (9 نیسان) سزای مه‌رگی سه‌پاند به‌سه‌ر سێ سه‌ركرده‌ی باڵای "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"(داعش)دا دوای ئه‌وی دانیاننا به تاوانی ئه‌نجامدانی 200 كوشتاری به‌كۆمه‌ڵدا له‌و پارێزگا عێراقییه.
دادوه‌ری باڵای دادگای تاوانه‌كانی نه‌ینه‌وا، حاكم محه‌مه‌د به‌درانی، وتی كه بڕیاره‌كه "له‌سه‌ر بنچینه‌ی گه‌واهینامه‌كان و لێكۆڵینه‌وه چڕوپڕه‌كانه‌وه" ده‌ركرا "كه ده‌یسه‌لمێنن [تۆمه‌تباركراوه‌كان] زیاتر له 200 هاوڵاتی بێگوناهیان كوشتووه له پارێزگاكه له‌وكاته‌وه‌ی داعش موسڵی كۆنترۆڵكرد له 10 حوزه‌یرانی 2014".
ناوبراو وتی: "دادگا هێشتا به‌رده‌وامه له لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ زیاتر له 400 چه‌كداری داعشدا."