هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەكانی سوریا ئامادەکاریدەکەن بۆ هێرشێك دژی داعش لە نزیك پایتەخت

هێزەکانی رژێمی سوریا لەنزیك بەندەرێكی باشوری دیمەشق کۆبوونەوە پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی پلانبۆداڕێژراو دژی رێکخراوی "دەولەتی ئیسلامی" (داعش) لە ناوچەکەدا، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (5 نیسان) رایگەیاند.

شەڕکەرانی داعش بەشی زۆری کەمپی یەرموکی فەلەستینیەکان و چەند بەشێکی ناوچەکانی حەجەر ئەسوەد و تەدامونی نزیك ناوچەکەیان کۆنترۆڵکردووە لە باشوری پایتەخت لە 2015وە.

مانگی رابردوو دەستیشیانگرت بەسەر گەڕەکی قەدامدا بە سوودوەرگرتن لە سەرقاڵیی هێزە سەربازیەکانی سوریا بە ئۆپەراسیۆنێك دژی شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن لە غوتەی رۆژهەڵات لەبەری باکوری رۆژهەڵاتی پایتەخت.

لە یەکشەممەوە ناردنی هێزەکانی رژێم و شەڕکەرە لایەنگرەکانی "نێردراون بۆ باشوری دیمەشق وەك ئامادەکاری بۆ هێرشێکی سەربازی بۆ کۆتاییهێنان بە مانەوەی داعش لە پایتەختدا،" روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند.

رۆژنامەی وەتەنی لایەنگری رژێمیش ئەگەری هێرشێکی سەربازی رایگەیاند بۆسەر داعش لە ناوچەکەدا بەڵام كاته‌كه‌ی و هیچ وردەکارییه‌كی زیاتری نه‌دابه‌ده‌سته‌وه‌.

وەدەرنانی ئەندامانی داعش وا ده‌كات رژێم کۆنترۆڵی تەواوی پایتەخت بكات بۆیەکەمین جار لە 2012وە.

یەرموك سه‌رده‌مێك ناوچەیەكی گه‌شه‌كردوو بوو كه‌ نزیکەی 160,000 سوری و فەڵەستینی لێده‌ژیا، بەڵام لە کۆتایی 2012وە وێرانبووه‌.

پێکدادان لەو ساڵەدا لەنێوان هێزەکانی رژێم و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆندا رویدا لە کەمپەکەدا و بووە هۆی هەڵهاتنی هەزاران کەس.

لە 2015وە داعش بەشێکی زۆری یەرموکی کۆنترۆڵکردووە و هێزەکانی سەر بە قاعیدەی ئەوکاتی سوریاش بەشەکانی تریان کۆنترۆڵکرد.

روانگەکە رایگەیاند لە دوو هەفتەی رابردوودا شەڕکەرانی هاوپەیمانی تەحریر شام یەرموکیان بەجێهێشت لەژێر رێککەوتنێكی پاشەکشەکردندا بەڵام سەدان شەڕکەری داعش لەوێدا ماون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500