هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق تۆڕێكی تیرۆریستیی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان هه‌ڵوه‌شانه‌وه له ناوچه‌ی ئه‌بو تهیبانی پارێزگای ئه‌نبار، له دووه‌م ئۆپه‌راسیۆنی هاوشێوه‌دا له دوو ڕۆژدا كه تۆڕه‌كانی داعشی كردۆته ئامانج، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نبار چوارشه‌ممه (4 نیسان) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده لیوا مه‌حمود فه‌لاحی به دیارونای وت: "له هێرشێكی هاوبه‌شدا، هێزه‌كانی عێراق و یه‌كه‌ی هه‌واڵگری سه‌به‌ر فیرقه‌ی 10، تۆڕێكی تیرۆریستیی شهشكهسییان هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه پلانیان وابوو تاوانكاریبكهن له ئه‌نبار."
ناوبراو وتی ئه‌ندامانی تۆڕه‌كه له نێو دوو بینادا خۆیان حهشداردابوو له ئه‌بو تهیبان، كه چه‌ند جۆری چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازی، له‌گه‌ڵ ته‌قه‌مه‌نی، ئۆتۆمبێلێكی ته‌نراو به ته‌قه‌مه‌نی و بۆمی ده‌ستكرد دۆزرانه‌وه.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی ئه‌نبار رایگه‌یاند كه رۆژێك پێشتر، پۆلیس، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای دژه‌تیرۆر و هێزه‌كانی هه‌واڵگریی سوپا، تۆڕێكی تیرۆریستیی دیكه‌یان له ره‌مادی ده‌ستگیركرد.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی ئه‌نبار، لیوا هادی كه‌سار رزهیچ وتی تۆڕه‌كه تایبه‌تمه‌ندبوون له چاندنی بۆمبی ده‌ستكرد و پلاندانانی تاوانكاری.
ناوبراو وتی ئه‌ندامانی تۆڕه‌كه له ناوچه‌كانی ئه‌لبو عه‌لی و ئه‌لبو شه‌عبان، له باكور و خۆرئاوای ره‌مادی، ده‌ستگیركران.