هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق له پارێزگای نه‌ینه‌وا سه‌ركرده‌یه‌كی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد له باشوری موسڵ سێشه‌ممه (3 نیسان)، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه، محه‌مه‌د به‌یاتی رایگه‌یاند.
به‌یاتی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی "موفتی له‌سێداره‌دان"ی داعش -- شێخ هاجم زیاب -- ده‌ستگیركرا له گه‌ڕه‌كی شۆره له باشوری موسڵ به‌پێی زانیاریی هه‌واڵگری پێشوه‌خته و یارمه‌تیی دانیشتوانی ناوچه‌كه.
وتیشی: "هێزه ئه‌منیه‌كان ئه‌ویان له كاتی هاتنه‌ده‌ره‌وه له خانوویه‌ك ده‌ستگیركرد، ئه‌و شوێنه‌ی كه خۆی تێدا حه‌شاردابوو."
به‌یاتی وتی زیاب ناسنامه و شوێنی چوار له هاوكاره‌كانیشی ئاشكراكرد كه له نێو دانیشتوانی ناوچه‌كه‌دا خۆیان حه‌شاردابوو.
وتیشی ده‌ستگیركراوه‌كه "به‌شداربووه له له‌سێداره‌دانی به‌كۆمه‌ڵی هاوڵاتیان و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندانی ئه‌منی."