سه‌رۆكه‌كانی ئێران و توركیا و روسیا چوارشه‌ممه (4 نیسان) كۆبوونه‌وه بۆ دووه‌مین لوتكه‌ی سێقۆڵی له ماوه‌ی كه‌متر له شه‌ش مانگدا، به ئامانجی خێراكردنی پرۆسه‌ی ئاشتیی سوریا و به‌هێزكردنی كاریگه‌رییان له وڵاته‌كه‌دا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، پێشوازییكرد له هاوتا روسی و ئێرانییه‌كه‌ی، ڤلادمیر پوتین و حه‌سه‌ن روحانی له ئه‌نكه‌ره.
كۆبوونه‌وه‌كه به دووه‌م لوتكه‌ی سێقۆڵی داده‌نرێت دوای یه‌كه‌م دانه كه له‌لایه‌ن پوتینه‌وه سازكرا له تشرینی دووه‌م له شاری سۆچی له‌سه‌ر ده‌ریای ره‌ش.
ئه‌م سێ هێزه پاڵپشتی گه‌ڕی گفتوگۆكانی ئاشتییان كردووه له ئه‌ستانه‌ی پایته‌ختی كازاخستان، كه خۆیان ده‌ڵێن، درێژه‌پێده‌ری پرۆسه‌ی گفتوگۆكانی جنێڤه، كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پاڵپشتیده‌كرێت.
دوای گفتوگۆی دوولایه‌نه له‌گه‌ڵ پوتین سێشه‌ممه، ئه‌ردۆگان وتی توركیا و روسیا به‌رده‌وامده‌بن له هه‌ماهه‌نگی "به ته‌ركیز خستنه‌سه‌ر ویسته هاوبه‌شه‌كانمان" له سوریا.
له‌كاتێكدا مۆسكۆ و تاران له رووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه پشتگیری له رژێمی سوریا ده‌كه‌ن، توركیا پشتگیریی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای كردووه.