هێزه‌كانی عێراق 27 هێله‌كی بۆمبڕێژكراو و دوو تونێلیان ئاشكراكرد له ئهیادحیه، خۆرئاوای موسڵ، له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌ڕان و پشكنیندا بۆ پاشماوه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له پارێزگای نه‌ینه‌وا، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان سێشه‌ممه (3 نیسان) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كان له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، به پاڵپشتی فڕۆكه‌كانی سوپا، 63 بۆمبی ده‌ستكرد و 130 هاوه‌ن و 13 مینی دژه تانكیشیان دۆزییه‌وه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا.
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند: "دوو تونێله‌كه و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له‌لایه‌ن سوپاوه ته‌قێنرانه‌وه و سێ گومانلێكراویش له ئۆپهراسیۆنێكهدا ده‌ستگیركران."