پاپا فرانسیز لە پەیامی جەژنی فوسح (ئیستهر)دا، یەکشەممە (1 نیسان) بانگهشهی كرد بۆ كۆتاییهێنان به "كوشتار" له سوریا و "ئاشتبوونەوە" لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
پاپا لەبەردەم 80,000 کەسدا لە مەیدانی سەینت پیتەر و لەکاتێکدا ملیۆنان کەس لەجیهاندا راستەخۆ گوێیان لە قسەکانی دەگرت، وتی: "ئەمڕۆ نزای فەڕی ئاشتی دەکەین بەسەر تەواوی جیهاندا، لە خاکی سوریای خۆشەویستەوە دەستپێدەکەین کە دەمێکە تاڵاو دەچێژێت."
فرانسیز هانایبرد بۆ "ویژدانی هەموو سەرکردە سیاسی و سەربازییەکان" کە "کۆتاییەکی خێرا بهێنرێت به كوشتار" له سوریا.
رابهری 1.2 ملیار کاسۆلیکی جیهان داوایکرد "ئاسانکاری بکرێت تا کۆمەكی پێوست بگات بهو برا و خوشکانهمان كه زۆر پێویستیانه دۆخی گونجاویش دابینبكرێت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان" بۆ سوریا.